كه‌ركووك.. به‌ڵێننامه به جووتیارانی كورد پڕ ده‌كرێته‌وه كه نابێت چیتر زه‌وییه‌كانیان دابچێنن
K24- كه‌ركووك:
دەسەڵاتی سەربازیی لە کەرکووك بەڵێننامە بە جووتیارانی کورد لە سنووری ئه‌و پارێزگایه پڕ دەکاتەوە، کە نابێت زەویەکانیان بۆ کشتووکاڵکردن بەکار بهێنن، تا ئەوکاتەی کێشەکان لە دادگا یەکلایی دەکرێنەوە.
له‌كاتێكیشدا جووتیاران لە بڕیارەکە نیگەرانن و ڕەتی دەکەنەوە پابەندی بڕیارەکە بن، سەرۆکی یەکێتیی جووتیاران دەڵێت: "جووتیاران لە بارودۆخێکی خراپ دان و داوای بە پەلە چارەسەرکردنی کێشەکان دەکه‌ن".
لوقمان ساڵەیی، كه یه‌كێكه له‌و جووتیارانه، ده‌ڵێت: "عه‌ره‌به هاورده‌كان له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه ناوچه‌كانمان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كانماندا بگرن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و موڵكانه‌مان لێ زه‌وت بكه‌ن، كه ماوه‌ی سه‌دان ساڵه له باوانمانه‌وه بۆمان ماونه‌ته‌وه و تاپۆكانیمان هه‌یه".
هه‌وره‌ها ده‌شڵێت: "به هاوكاریی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی، ئه‌و عه‌ره‌بانه خانوو له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانمان دروست ده‌كه‌ن و ئه‌و ده‌غڵودانه ده‌دوورنه‌وه، كه كورد چاندوویه‌تی".
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كه به هۆی سووتاندنی ده‌غڵودانه‌كانیان، ئەمساڵ بۆ جووتیارانی کورد ساڵێکی نەهات و پڕ لە دەردەسەری بوو، بڕیارەکەی دەسەڵاتی سەربازیش هێندەی دیکە باری سەرشانی جووتیاران قورس دەکات و کێشەکانیش بەرەو قووڵبوونەوەی زیاتر دەبات. له‌م باره‌یه‌وه مەردان عەبدلڕەحمان، سه‌رۆكی جووتیارانی كه‌ركووك جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه هێزی سه‌ربازیی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه به‌ڵێننامه به جووتیاران پڕ بكاته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، ئه‌م كێشه‌یه كێشه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره و هه‌موو شاده‌ماره‌كانی ژیانی جووتیارانی كورد له‌و زه‌ویانه‌وه‌یه، كه ده‌یكێڵن و دایده‌چێنن، جووتیاران به‌رگریی له‌و زه‌ویانه ده‌كه‌ن و به هی خۆیان ده‌زانن و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه هه‌ر كاتێك رژێمه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق ئێمه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه ده‌ركردبێت، دووباره گه‌ڕاوینه‌ته‌وه سه‌ری.
جووتیارانی کورد لە سنووری ناوچەکانی ماددەی 140 دوای 16 ساڵ لە نەمانی دسەڵاتی بەعس، ئێستا بڕیارەکانی ئەو ڕژێمەیان بەسەردا دەسەپێنرێت.
H.B