ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له قامیشلۆ روویدا
K24 - قاميشلۆ:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك باره‌گای ئاسایشی گشتی قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویدا و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی برینداربوون.
په‌یامنێری كوردستان 24 له قامیشلۆ رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه بووه و باره‌گای ئاسایشی گشتی كردووه‌ته ئامانج، له ئه‌نجامیشدا چوار هاووڵاتی برینداربوون و زیانێكی زۆریشی به شوێنه‌كه گه‌یاندووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، برینداره‌كان بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ئێستاش هێزه ئه‌منییه‌كان شوێنه‌كه‌یان گه‌مارۆ دراوه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستپێكردووه.
قاميشلۆ شارێکە لە رۆژئاوای کوردستان و سه‌ر به پارێزگای حەسەکەيه و ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری نێوان باكوور و رۆژئاوای كوردستان، (توركیا و سووریا).
ئ. م