بارسێلۆنا وه‌ڵامی گرێبه‌سته‌كانی ریال مه‌درید ده‌داته‌وه
گرێبه‌سته‌كانی ئه‌م هاوینه‌ی ریال مه‌درید فشارێكی زۆری بۆ سه‌ر ئیداره‌ی بارسێلۆنا دروست كردووه، بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه په‌یامێك بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی ده‌نێرێت و ده‌ڵێت: كاتمان له‌به‌رده‌م ماوه و چاوه‌ڕوانمان بكه‌ن.
ریال مه‌درید له‌م هاوینه 5 یاریزانی نوێی گواستۆته‌وه، كه پێكهاتبوون له (ئیدین هازارد، فێرلاند مێندی، لوكا یوڤیچ، ئیدیر میلیتۆ و رۆدریگۆ)، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هێشتا بارسێلۆنای ركابه‌ری یانه‌ی شایانه هیچ یاریزانێكی نوێی نه‌گواستۆته‌وه، ئه‌مه‌ش هانده‌رانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی توڕه كردووه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له‌مباره‌یه‌وه لێدوانێكی له جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنا وه‌رگرتووه له باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی تا ئێستا بارسا نه‌یتوانیوه ئامانجه‌كانی له‌م هاوینه بپێكێت.
بارتۆمیۆ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: هێشتا زیاتر له 2 مانگمان له‌به‌رده‌مه و ئارام بگرن وه‌ڵامی ركابه‌ره‌كانمان ده‌ده‌ینه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی سپۆرت نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی یاریزانی نوێ بكرێت ژماره‌یه‌ك یاریزانی یانه‌كه‌ی بفرۆشێت، له‌وانه (فلیپی كۆتینهۆ، ئیڤان راكیتیچ، ساموێل ئۆمتیتی و یاسپه‌ر سیلیسین و ماڵكۆم).
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا گواستنه‌وه‌ی (دی لیخت، نێیمار و گریزمان)ـی خستۆته سه‌رووی پلانه‌كانی ئه‌م هاوینه‌ی.