یه‌كه‌مین لێدوانی رۆدریگۆ وه‌ك یاریزانی نوێی ریال مه‌درید
دوای ئه‌وه‌ی رۆدریگۆی به‌رازیلی پشكینینه پزیشكییه‌كانی ریال مه‌دریدی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند، راسته‌وخۆ له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئه‌م یاریزانه به میدیاكان و هانده‌ران ناسێندرا و بووه پێنجه‌مین گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید.
رۆدریگۆ له پرێس كۆنفراسنێكدا گوتی: هه‌ستێكی زۆر خۆشم هه‌یه كه په‌یوه‌ندیم به باشترین یانه‌ی جیهان كردووه، چونكه گه‌شتم به خه‌ونی منداڵیم، بۆیه ئه‌مڕۆ خۆشترین رۆژی ژیانی وه‌رزشی منه، هه‌ركه‌سێك منی ناسیبێت ده‌زانێت له منداڵییه‌وه خه‌ونی من پۆشینی درێسی ریال مه‌درید بووه.
رۆدریگۆ گوتیشی: هێشتا هیچ قسه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ زێدان نه‌كردووه، زۆر تامه‌زرۆم بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی راهێنان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و راهێنه‌ره ئه‌نجام بده‌م، ده‌شزانم له یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك ریال مه‌درید هه‌ست به فشار ده‌كرێت، به‌ڵام پێویسته ئارام بگرم و هێشتا گه‌نجم و ئه‌زموونی زیاترم پێویسته.
رۆدریگۆ ده‌شڵێت: من هێرشبه‌رێكی خێرام و حه‌ز له بڕینی یاریزانانه و شه‌یدای گۆڵكردنم، حه‌زم له شێوازی یاریكردنی رۆبینهۆ و نێیماره.
رۆدریگۆ ده‌شڵێت: چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان ده‌ست به راهێنان و یاریكردن بكه‌م، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ بێنزێما، مارسێلۆ و ڤینیسیۆس جۆنیۆر.
له باره‌ی بێنزێما، یاریزانه نوێیه‌كه‌ی ریال مه‌درید ده‌ڵێت: بێنزێما یاریزانێكی دیارده‌یه له جیهانی تۆپی پێ و باشترین هێرشبه‌ری جیهانه.
له باره‌ی هازاردیش گوتی: پێشتر وێنه‌ی هازاردم كربووه باكگراوندی مۆبایله‌كه‌م ئێستا زۆر به به‌ختم هاوشانی ئه‌و یاری ده‌كه‌م.
له باره‌ی نێیمار، رۆدریگۆ ده‌ڵێت: ناتوانم هیچ قسه‌یه‌ك له باره‌ی نێیمار بكه‌م، چونكه ههریهكهكهمان له یانه‌یه‌كی جیاواز یاری ده‌كه‌ین، حه‌زیش ناكه‌م به نێیماری نوێ ناوم ببه‌ن.
رۆدریگۆ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا نه‌یشارده‌وه كه رازیبوونی ئه‌و به گرێبه‌سته‌كه‌ی ریال مه‌درید ته‌نیا 20 خوله‌كی پێویست بوو، ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ئۆفه‌ره‌كه‌ی ریال مه‌درید راسته‌وخۆ باوكم ئاگادار كرده‌وه كه رازی بێت.
رۆدریگۆی ته‌مه‌ن 18 ساڵ، یاریزانی باڵی چه‌په، پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات 45 یاری بۆ یانه‌ی سانتۆس كرد بوو 10 گۆڵ و 5 ئاسیستی هه‌بوو، به گوێره‌ی میدیاكان بێت به 45 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شایانه كردووه.