لایه‌نه سیاسییه‌كان له لێدوانه‌كه‌ی مه‌حموود سه‌نگاوی نیگه‌رانن
K24- هه‌ولێر:
لایەنە سیاسیەکان رخنه له لێدوانه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی مەحموود سەنگاوی ده‌گرن و دەڵین: ئەو لێدوانانە دەبێتە ھۆی تێکدانی ئەو کەشە سیاسیە ئارامەی بۆ لایەنە سیاسیەکان هاتووه‌ته ئاراوه, ھۆکاری ئه‌و لێدوانه توندانه‌ش دەگەرێننەوە بۆ کێشەی نێوخۆی یەکێتی.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت: زمانی زبر رۆڵی لە چارەسەركردنی کێشەکان نابێت، بە پیچەوانەوە عەقڵی گەورە و ئیرادەی جدی، رۆڵی لەچارەسەرکردن دەبێت.
له‌كاتێكیشدا دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، عێراق و ناوچەکە ئەوە دەخوازێت، لایەنەکان لە لێدوانی زبر‌و توند دوور بکەونەوە، محەمەد سەعدەدین، سەرۆکی فراکسیۆنی گەشەپێدانی تورکمان داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كات، لە زمانی توند و زبر دوور بکەونەوە, ئەو لێداونە زبر و توندانەش دەگەرێنتیەوە بۆ کێشە ناوخۆیەکانی ناو حیزبەکان.
مەحموود سەنگاوی دوای دەرهێنانی ناوی کوڕەکەی لە ناو لیستی ناوی کاندیدانی یەکێتی بۆ بەرکەوتەی پۆستەکانی حكوومه‌ت له كابینه‌ی نۆیه‌م، سه‌نگاوی هێرشی کردە سەر پارتی, ئەو حزبەش بە توندی وەڵامی مەحموود سەنگاوی دایەوە, لایەنە سیاسیەکانیش دژی لێدوانی زبری بەرپرسانن و داوا دەکەن, کێشەی ناوخۆی لایەنەکان کاریگەری لەسەر کەشی ئارامی سیاسی و پەیوەندی لایەنەکان نەبێت.
H.B