"هاووڵاتییان له بوونی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان بێزارن"
K24 - دهۆك:
هاووڵاتییان له بوونی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان بێزارن و باس له‌وه ده‌كه‌ن، په‌كه‌كه بووه‌ته سه‌رئێشه بۆیان و ئه‌وان ناتوانن بچنه ناوچه سنوورییه‌كان و خوازیارن هه‌رچی زووه په‌كه‌كه ناوچه‌كانیان جێبهێڵێت.
چاودێرێكی سیاسیش پێیی وایه، په‌كه‌كه پاساوی داوه‌ته ده‌ست سوپای توركیا بۆ داگیركردنی خاكی كوردستان و عه‌فرینیش به نموونه دێنێته‌وه، كه هه‌ر په‌كه‌كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی پاساو بداته ده‌ست سوپای توركیا.
هاووڵاتییانی نیشته‌جێی گونده سنوورییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، جگه له زه‌ره‌ر و زیان، په‌كه‌كه هیچ خزمه‌تێكی پێشكه‌ش به سنووره‌كه نه‌كردووه، به‌ڵكو به‌رده‌وام گرژی و ئاڵۆزی و شه‌ڕ و فڕۆكه‌یان هێناوه‌ته ناوچه‌كه.
دووپات له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و كارانه‌ی په‌كه‌كه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر گوندنیشان گوند چۆڵ بكه‌ن و ده‌ستبه‌رداری كار و كه‌سابه‌تی خۆیان بكه‌ن.
ئ. م