جه‌سته‌ی مێركل به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌یر ده‌كه‌وێته‌ له‌رزین

به‌ ڤیدیۆ.. له‌رزینه‌ سه‌یره‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركل له‌كاتی پێشوازیكردن له‌ سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌بێته‌ جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاكان

K24 - هه‌ولێر:

رۆژی سێشه‌ممه‌، ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، له‌ كاتی پێشوازیكردن له‌ ڤۆلۆدیمێر زیلینكسی، سه‌رۆكی تازه‌ هه‌ڵبژێردراوی ئۆكرانیا، به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌یر له‌رز ده‌یگرێت، دواتریش مێركل رایگه‌یاند، هۆكاره‌كه‌ی وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌ی بووه‌ و ئاوی خواردووه‌ته‌وه‌ و چاك بووه‌.

دواتریش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا سازیكرد، مێركل دڵنیایی له‌ باره‌ی ته‌ندرووستی خۆی دا و رایگه‌یاند، هیچ شتێك نییه‌ جێگه‌ی نیگه‌رانی بێت، دوای خواردنه‌وه‌ی ئاو چاك بووه‌، چونكه‌ به‌ گوته‌ی خۆی جه‌سته‌ی وشك ببوو.

گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و سه‌رنجی به‌كارهێنه‌رانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه‌، وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك له‌ ته‌نیشت زیلینسكی راوه‌ستاوه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌یر ده‌له‌رزێت و ئاسایی نییه‌.

دواتريش پزیشكانی مێركل له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا روونیان كرده‌وه‌، ئەم لەرزینە  حاڵەتێكی ئاساییە و تەندروستیی مێركڵ هیچ كێشەیەكی نيیە و زۆر باشە.

ئ. م