مێسی له ژووری جلگۆڕینی یاریزانان ئه‌م قسانه‌ی به یاریزانه‌كان گوتووه
لیۆنێل مێسی سه‌ركرده‌ی ئارجێنتینا دوای یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر پاراگوای ئاماژه‌ی به‌وه كرد له توانایاندا هه‌یه له یاریی داهاتوویان به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و بگه‌نه چاره‌كی كۆتایی.
لیۆنێل مێسی راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه چه‌ند لێدوانێكی خێرای بۆ میدیاكان دا و گوتی: له تواناماندایه له یاریی داهاتوو سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین و بگه‌ینه چاره‌كی كۆتایی، پێویسته متمانه‌مان به‌خۆمان هه‌بێت، له كاركردن به‌رده‌وام بین و باشتر بین، له خوله‌كه‌كانی سه‌ره‌تا به باشی كۆنتڕۆلی تۆپمان كرد، به‌ڵام دواتر دۆخه‌كه گۆڕا و گۆڵمان لێكرا، له نیوه‌ی دووه‌مدا زۆر به باشی یاریمان كرد توانیمان یارییه‌كه یه‌كسان بكه‌ینه‌وه، یارییه‌كه زۆر سه‌خت بوو.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا، لیۆنێل مێسی دوای یارییه‌كه له ژووری جلگۆڕین به جۆش و خرۆشه‌وه یاریزانه‌كانی هان داوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك له‌بیر بكه‌نه‌وه و هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تی بكه‌ن و دڵنیایی داوه‌ته یاریزانه‌كان ده‌توانن بگه‌نه قۆناخی داهاتووی كۆپا ئه‌مریكای 2019.