له كۆی 200 پڕۆژه له كه‌ركووك ته‌نیا 2 پڕۆژه بۆ گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان ده‌رچووه
K24- كه‌ركووك:
430 ملیار دیناری بوودجەی کەرکووك کە لەلایەن بەشێك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاوە تێپەڕێنرا، پشکی شێری بۆ گەڕەکە عەرەبی و تووکمانیەکان تەرخانکراوە و گەڕەکە کوردییەکان بەتەواوی فەرامۆشکراون، بەپێی ئەو بەڵگانەی دەست کوردستان24 کەوتوون، ئەو گەڕەکانەی لە دوای ساڵی 2003ـەوە کورد درووستیکردوون، هیچ پڕۆژەیەکیان بۆ تەرخان نەکراوە.
له‌كاتێكیشدا كورد زۆرینه‌ی پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره پێده‌هێنێت، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، زیاتر له 100 تێبینی لەسەر پڕۆژەکان هەبووە، بەڵام تائێستا گۆڕانکاریان تێدا نەکراوە، له‌مباره‌شه‌وه سەردار حەسەن، بەڕێوەبەری شارەوانی كه‌ركووك دەڵێت: پڕۆژەکانمان بەیەکسانی بۆ سەرجەم گەڕەکان دابەشکردووە و بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌رزمان كردووه‌ته‌وه، بەڵام نازانین ئه‌نجوومه‌ن چۆن رێكیخستووه و بۆ پارێزگا به‌رزیكردووه‌ته‌وه و چی زیادكردووه و چی لێ فڕێداوه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێدا، گەڕەکە بێ تاپۆکان کە زۆرترین ژمارەی کوردی لێیە لە دەرەوەی ئەو پلانەدان.
هاووڵاتیانی كوردیش له گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان به ئاشكرا ده‌ڵێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناسنامه‌مان عه‌ره‌بی و توركمانی نییه و خاوه‌ن پێشمه‌رگه‌ین و ده‌یان شه‌هیدمان هه‌یه، بۆیه گه‌ڕه‌كه‌كانمان فه‌رامۆشكراون، هاووڵاتیێكی یه‌كێك له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ش ده‌ڵێت، ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێلی زبڵ فڕێدانیش به‌لامانه‌وه نایه‌ت، ئه‌گه‌ر بشهێت، له ده‌رگا ده‌ده‌ن و داوای پاره‌مان لێ ده‌كه‌ن.
دوای رووداوه‌كانی شازده‌ی ئوكتۆبه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كوردنشینانی ئه‌و ناوچانه نه‌ك ته‌نیا فه‌رامۆش كراون، بگره كۆت و به‌ندی زۆریشیان ده‌خرێته به‌رده‌م و ته‌نانه‌ت زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیشیان ده‌سووتێنرێن و له به‌رده‌وامی قۆناغێكی نوێی هه‌ڵمه‌تی پرۆسه‌ی ته‌عریبدا، به‌زۆر ماڵ و موڵكیشیان لێ زه‌وت ده‌كرێن و به هه‌ره‌بی هاورده‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌درێت.
H.B