نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵوی توركی بڵاویكرده‌وه، رۆژی هه‌ینی، 22ی حوزه‌یرانی 2019، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا كۆده‌بێته‌وه.
ئاژانسه‌كه نووسیویه‌تی: "سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، پێشوازی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات".
ئه‌مشه‌ویش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن تی ڤی توركی گوتی: "سبه‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌بێتی میوانی من".
سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا، یه‌كه‌م سه‌ردانیه‌تی له دوای هه‌ڵبژاردنی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مڕۆش له به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆبووه‌وه.
ئ. م