له كلاسیكۆی زه‌وی، ریال مه‌درید شكستی به بارسێلۆنا هێنا و بووه پاڵه‌وان
ریال مه‌درید له قۆناخی پله‌ی ئۆفی خولی باسكه‌ی ئیسپانیا سێیه‌مین بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا به‌ده‌ستهێنا و بۆ جاری 35ـه‌مین له مێژوویدا و بۆ جاری چواره‌م له دوایین پێنج وه‌رز بووه پاڵه‌وانی خولی باسكه‌ی ئیسپانیا، به‌مه‌ش بارسێلۆنا له بردنه‌وه‌ی نۆزده‌مین نازناوی باسكه‌ی ئیسپانیا بێبه‌شكرا.
له قۆناخی پله‌ی ئۆفی خولی باسكه‌ی ئیسپانیا، له چواره‌م یاریی نێوانیاندا ریال مه‌درید و بارسێلۆنا رووبه‌ڕوو بوونه‌وه.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی پاولا بلاوگرانا تایبه‌ت به یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه به‌ڕێوه چوو، بارسا له‌پێناو یه‌كسانكردنه‌وه‌ی بردنه‌وه‌كان هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنی ده‌دات، له سێ یاریی رابردوویان له‌م قۆناخه ریال مه‌درید به دوو بردنه‌وه به‌رامبه‌ر بردنه‌وه‌یه‌ك له پێشه‌وه‌ی بارسا بوو.
له چاره‌كی یه‌كه‌مه‌وه یاریزانانی ریال مه‌درید باڵا ده‌ست بوون و ئه‌م چاره‌كه‌یان به 24 خاڵ به‌رامبه‌ر 21 خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلایی كرده‌وه.
له چاره‌كی دووه‌میشدا ریال مه‌درید به‌رده‌وامی به پێشكه‌وتنه‌كه‌یدا، هه‌رچه‌نده بارسا هه‌وڵی راستكردنه‌وه‌ی جیاوازی خاڵه‌كانی ده‌دا لێ ئه‌م چاره‌كه‌شی له جیاوازی خاڵێك به 12 خاڵ به‌رامبه‌ر 13 خاڵ دۆڕاند.
له 10 خوله‌كی سێیه‌میشدا مێره‌نگی هه‌ر له پێشه‌وه‌ی بارسا ئه‌م چاره‌كه‌ی ته‌واو كرد و به 37 خاڵ به‌رامبه‌ر 33 خاڵ چاره‌كی سێیه‌می یه‌كلایی كرده‌وه.
له دوا چاره‌كی یارییه‌كه‌شدا بارسێلۆنا له راگرتنی یانه مه‌دریدیه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، داواجار ریال مه‌درید یارییه‌كه‌ی به 74 خاڵ به‌رامبه‌ر 68 خاڵ برده‌وه، تۆمیچ یاریزانی بارسا به باشترین یاریزانی خوله‌كه دیاریكرا و شاهانه‌كانیش بۆ جاری 35 له مێژوویاندا و بۆ جاری چواره‌م له‌دوایین 5 وه‌رز نازناوه‌كه‌یان برده‌وه، بارسێلۆناش له بردنه‌وه‌ی نۆزده‌مین نازناوی لالیگا بێبه‌شكرا.