تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگی پاكتاوكردن له ئێران ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رله‌نوێ ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هه‌وڵ ناده‌ن له‌گه‌ڵ ئێران شه‌ڕ بكه‌ن، به‌ڵام هۆشداریی ده‌داته ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران ئه‌گه‌ر ئه‌و ململانێیه گه‌یشته جه‌نگ ده بێته جه‌نگی پاكتاوكردن.
تره‌مپ به كه‌ناڵی (NBC)ـی نیووزی ئه‌مه‌ریكی گوتووه: "هه‌وڵ بۆ جه‌نگ ناده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رووبدات، ده‌بێته پاكتاوكردنێك كه پێشتر ئێران به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه، به‌ڵام نامه‌وێت ئه‌وه ببینم".
تره‌مپ رۆژی هه‌ینیش به‌هۆی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندبوو، 10 خوله‌ك پێش ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌ینه سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئێرانی، هێرشه‌كه‌م راگرتووه، چونكه پرسیارم كردووه له‌و هێرشه‌دا چه‌ند قوربانی ده‌بێت؟، ئاگادار كراومه‌ته‌وه كه 150 كه‌س ده‌كوژرێن، بۆیه هێرشه‌كه‌م راگرتووه.
ماوه‌یه‌كه گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران له په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌وامدایه و ئه‌مه‌ریكا هێز و كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی زیاتر بۆ كه‌نداو ده‌نێرێت و ئێرانیش مل بۆ داخوازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نادات و به هێرشكردنه سه‌ر چه‌ندین نه‌وتهه‌ڵگریش له ئاوه‌كانی كه‌نداو تۆمه‌تبار ده‌كرێت.