ئاگادارییه‌ك له‌ پاسپۆرتی هه‌ولێره‌وه‌ بۆ هاووڵاتیان

ئاسانكارییه‌ك بۆ هاووڵاتیان ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ده‌وامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان زیاد ده‌بێت و ده‌بێته‌ دوو شیفت، بۆ ئه‌وه‌ی كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان بكه‌ن.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌، له‌ رێككه‌وتی 23ی 6ی 2019ه‌وه‌ له‌ هه‌ردوو نووسینگه‌ی یه‌ك و دووی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر، به‌ دوو شیفت ده‌وام ده‌كه‌ن و هاووڵاتییان ده‌توانن سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كانییان ئه‌نجام بده‌ن.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، ئه‌مه‌ش بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌ی زیاتری هاووڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یه‌.

ئ. م