نێچیرڤان بارزانی: له ئه‌گه‌ری نه‌خوازراودا ئاماده‌ین هاوكاری حكوومه‌تی فیدراڵ بكه‌ین بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كورستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، قۆناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ستپێده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵوی توركی گوتی: "ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانمانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له دوای هه‌ڵبژاردنمان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. خۆشحاڵم به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به دوور و درێژیی تاوتوێی چۆنیەتیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقمان له‌گه‌ڵ توركیا كرد".
په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان
نێچیرڤان بارزانی به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، به تێروته‌سه‌لی باس له‌و بابه‌تانه کرا كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن و گوتی: "باوه‌ڕم وایه قۆناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان، توركیا و عێراق ده‌ستپێده‌كات. هیوادارم سه‌ردانه‌كه‌م ببێته هۆكاری په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان".
باسیشی له په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا كرد و ئاماژه‌ی به گرنگی رۆڵ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد له‌و په‌یوه‌ندییه و بە ئاژانسه‌كه‌ی گوت: "رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك گرنگه، به‌ر له هه‌موو شتێك هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری نێوان توركیا و عێراق. ئێستا هه‌رێمی كوردستان سوپاس بۆ خوا، به به‌راورد به قۆناغه‌كانی رابردوو، په‌یوه‌ندییه‌كی باشتری له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه".
قه‌باره‌ی بازرگانی
له باره‌ی قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان توركیا و عێراق، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، ئێستا نزیكه‌ی 13 ملیار دۆلاره و له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا، باسییان له گه‌شه‌پێدانی قه‌باره‌ی بازرگانیی كردووه. گوتیشى "هیوادارم قه‌باره‌ی بازرگانیی به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ردوولا خۆشحاڵ بكات، بچێته سه‌رووی 13 ملیار دۆلار. له كۆبوونه‌وه‌كه‌مدا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار، به تێروته‌سه‌لی باسمان له له هه‌نگاوه‌كانى پێویست بۆ داهاتوو كرد. بینیمان سه‌ركۆمار خواستێكی زۆر له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه و ئاره‌زوومه‌نده و چاوه‌ڕێ ده‌كات له گه‌شه‌پێدانی قه‌باره‌ی بازرگانیی له‌گه‌ڵ عێراق به‌خێرایی كاره‌كان جێبه‌جێ بكرێن".
كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی نوێ
له وه‌ڵامی پرسیارێكی ئاژانسه‌كه، سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی ده‌روازی نوێ له نێوان عێراق و توركیا، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "پێویسته ئه‌م پرسه به شێوه‌یه‌كی جددی له نێوان هه‌ولێر، ئه‌نقه‌ره و به‌غدا، تاووتوێ بكرێت. وه‌ك ده‌زانرێت توانای ده‌روازه سنوورییه‌كه‌ی ئێستا، له هه‌ردوولاوه به‌رزكراوه‌ته‌وه، له زاخۆ تونێل درووستكراون. ئامانجی ئێمه لێره‌دا، بریتییه له ده‌ستبه‌ركردنی ئاسانكاریی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان عێراق، هه‌رێمی كوردستان و توركیا". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هیچ كێشه‌یه‌ك له‌وه دانییه ئه‌گه‌ر پێویست بكات هه‌نگاو بندرێت بۆ زیادكردنی قه‌باره‌ی بازرگانی.
پرسی نه‌وت و هاوكاریكردنی عێراق
له باره‌ی رۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له بازرگانی نه‌وت له نێوان توركیا و عێراق، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "هێڵی بۆڕی نه‌وتمان هه‌یه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان. له ئه‌گه‌ری ره‌وشی نه‌خوازراودا، ئاماده‌ین هاوكاری حكوومه‌تی فیدڕالی عێراق بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی باشووری عێراق له سه‌روویانه‌وه كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه به هێڵی بۆڕی نه‌وتی ئێمه‌دا هه‌نارده‌ی توركیا بكرێت".