كه‌ركووك.. دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر نزیكه‌ی 200 پڕۆژه وه‌ستاون
K24- كه‌ركووك:
نزیکەی 200 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە کەرکووك لە دوای ڕووداوەکانی 16ى ئۆکتۆبەرەوە پەکیان کەوتووە، بەشێك لە پڕۆژەکان، پڕۆژەی نیشتەجێبوونن و هاووڵاتیان زەرەرمەندی یەکەمن، وەبەرهێنەرانیش متمانەیان نیە و ئامادە نین لە دۆخێکی وەهادا بگەڕێنەوە و وەبەرهێنان بکەن.
به‌شداربووانی یه‌كێك له پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوونیش له‌و دۆخه‌ی ئێستا نیگه‌رانن و داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: له‌و دۆخه‌ی دوای 16ی ئوكتۆبه‌ر هاتووه‌ته ئاراوه، زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه.
هه‌روه‌ها گله‌یی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كاتێك وه‌به‌رهێنه‌كان پڕۆژه‌یان له شاری كه‌ركووك وه‌رگرت، هیچ پاره‌یه‌كیان نه‌بوو و پێشه‌كی به بڕی 10 هه‌زار تا 20 هه‌زار دۆلاریان له به‌شداربووان وه‌رگرتووه و دواتر پڕۆژه‌كه‌یان جێهێشتووه و ئێستا خۆشیان نازانن لای كێ سكاڵا بكه‌ن، چونكه وه‌ك ده‌ڵێن: هیچ یاسایه‌ك له پارێزگای كه‌ركووك نییه، كه كێشه‌كه‌یان بۆ یه‌كلایی بكاته‌وه.
به‌دران خۆشناو، كه وەبەرهێنێکی کوردە و لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان چووه‌ته کەرکووك و شانی داوەتە بەر بەرپرسیارێتی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه، بەڵام ئەو وەك خۆی دەڵێت: داهاتووی ئه‌و پڕۆژه‌یه لای ئه‌و ڕوون نییە و خۆ و چانسی خۆی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی وه‌رگرتووه.
نزیکەی دووسەد پڕۆژە لە کەرکووك پەکیان کەوتووە، کە بەشێکیان یەکەی نیشتەجێبوونن، بەشێك لەوانەی پڕۆژەکانیان جێهێشتووە دەڵێن: تاکو باروودۆخی کەرکووك ئاسایی نەبێتەوە، ئامادەنین لە دۆخێکی وەهادا وەبەرهێنان لەو شارەبکەن، چونکە بە وتەی خۆیان ژیانیان پارێزراو نیە.
H.B