موسه‌ننا ئه‌مین: كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌هێزتر بووه و پشتیوانی زیاتر بووه
K24 – به‌غدا:
دوای هه‌شت مانگ ناكۆكی و كێشمه‌كێشمی سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی چوار پۆسته وه‌زارییه‌كه‌ی كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئه‌مڕۆ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سێ پۆستی وه‌زاری پڕكرانه‌وه و ته‌نیا كاندیدی وه‌زیری په‌روه‌رده ره‌تكراوه‌یه‌وه.
بڕیاره كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه سیڤی كاندیدێكی تر بۆ پۆستی وه‌زیری په‌روه‌رده پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ته‌واو بووه، ته‌نیا یه‌ك وه‌زیری ماوه. ئێستا ئه‌م كابینه‌یه به‌هێزتر بووه و پشتیوانی زیاتری ده‌كرێت.
گوتیشی: مه‌ترسی له‌سه‌ر كابینه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه. ناكۆكی له نێوان لایه‌ن و پێكهاته‌كان هه‌یه. رێكنه‌كه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی داد نموونه‌یه‌كی روون بوو له‌و ململانێیانه. ئه‌م خوله خولێكی ئاڵۆزه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و دوو كاندیده‌ی متمانه‌یان پێدراوه، بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری، به پله‌ی وه‌زیفی سه‌ركه‌وتوون و ئه‌زموونیان هه‌یه. هه‌روه‌ها وه‌زیری دادیش ئه‌زمووندار و خاوه‌ن بڕوانامه‌یه.
موسه‌ننا ئه‌مین باسی له‌وه‌شكرد، سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان زه‌مینه سازی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات.