داعش له سنووره‌كانی ئه‌مه‌ریكا نزیك ده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا رۆژی دووشه‌ممه 24/6/2019، له‌باره‌ی بوونی چه‌ند ئه‌ندامێكی داعش له مه‌كسیك كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی داوه و پۆلیسی مه‌كسیك له بوونی "ئه‌ندامی داعش" ئاگادار كراوته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی Excelsiorـی مه‌كسیكی، پۆلیسی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكاوه له ئه‌گه‌ری بوونی سێ ئه‌ندامی داعش كه یه‌كێكیان عێراقییه ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا مه‌كسیكییه‌كه، هه‌ر یه‌كه له (ئیبراهیم محه‌مه‌د و محه‌مه‌د عیسا) كه دوو هاووڵاتیی میسیرین، له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د غانم محه‌مه‌د جبووری كه عێراقییه و گومانیان له‌سه‌ره سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستی داعش بن، رۆژی 9/6/2019 له وڵاتی كۆستاریكا و رۆژی 12/6/2019 له په‌نه‌ما بینراون".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به پۆلیسی مه‌كسیكیان گوتووه، عێراقییه‌كه له كۆستاریكا ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام هه‌ر دوو میسرییه‌كه دیار نیین و پێده‌چێت خۆیان گه‌یاندبێته ناو خاكی مه‌كسیك و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌وێوه به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا بێن.