كۆتینهۆ: مێسی كه‌سێكی ساده و به ڕه‌وشته و زۆر یارمه‌تی منی داوه
فلیپ كۆتینۆی برازیلی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، زۆر دڵخۆشه به ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی هاوكات راشیگه‌یاند له رێگه‌ی وه‌تس ئاپه‌وه پیرۆزبایی رۆژی له دایك بوونی لیۆ مێسی كردووه و ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر گریزمان بێته بارسێلۆنا زۆر دڵخۆش ده‌بێت.
فلیپی كۆتینهۆ، ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ده‌ڵێت: یاریمان له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان له به‌رمابه‌ر به پیرۆ، ئه‌و یاریی كردنه بوو كه به ته‌واوی ئیمه ده‌مانه‌ویست، ئاستیكی زۆر نایابمان پێكشه‌ش كرد و هیودارم به‌مشێوه‌یه تا كۆتایی به‌رده‌وام بین، هه‌رچه‌نده له یاریی یه‌كه‌م و دووه‌میش خراپ نه‌بووین، به‌ڵام دواین یاریمان نیشانه‌ی به‌هێزیمان بوو، پیموایه هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت، كه ئه‌وه ئاستی راسته‌قینه‌ی برازیل بوو.
كۆتینهۆ گوتیشی: ده‌رباره‌ی لیۆ میسی ده‌مه‌وێت بڵێم به‌ڵی من له ریگه‌ی وه‌تس ئپهوه پیرۆزبایی رۆژی له دایكبوونم له مێسی كرد، ئیمه گرووپمان هه‌یه بهیهكهقسه ده‌كه‌ین، مێسی یاریزانێكی نایاب و خاوه‌ن ره‌وشتیكی زۆر به‌رزه ئه‌و كه‌سێكی زۆر ساده‌یه، له راستیدا له یاریگه زۆر یارمه‌تی من ده‌دات.
كۆتینهۆ زیاتر ده‌ڵێت: ده‌رباره‌ی ئانتوان گریمان و پهیوهنیدین كردینی به بارسلۆناوه، له راستیدا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات زۆر نایاب ده‌بێت هه‌مووكات یاریكردن له‌گه‌ڵ یاریزانیكی وه‌كو گریمان و هاوشێوه‌كانی زۆر خۆشه، به‌ڵام له راستیدا نازانم كه‌ی رووده‌دات و پێویسته چاوه‌ڕێ بكه‌ین.