داعش دوو ژنی له موسڵ كوشت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 27/6/2019، سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند: "چه‌كدارانی داعش له گوندێكی رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا هێرشێكیان ئه‌نجامداوه و له ئاكامدا دوو ژن كوژراون و چه‌ند منداڵێك و سه‌رۆك هۆزێكی ناوچه‌كه بریندار بوون".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه كه قسه‌ی بۆ چه‌ند میدیایه‌كی عێراقی كردووه، كاتژمێر 3:30 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرشه‌كه له گوندی خه‌زره‌جی سه‌ر به قه‌زای به‌عاج ئه‌نجامدراوه و له نێوان خه‌ڵكی ناوچه‌كه و چه‌كدارانی داعشدا رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ش هه‌بووه.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له‌و ھێرشه‌دا دوو ژن كوژراون و ژماره‌یه‌ك منداڵ بریندار بوون و سه‌رۆك هۆزێكیش به‌ناوی به‌تاح گعێت، به‌ركه‌وتووه.
ناوچه‌كانی رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا هێشتا مه‌یدانی چالاكیی پاشماوه و شانه نوستووه‌كانی داعشه و ناو به ناو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گونده‌كان و خه‌ڵكی سڤیل و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق له‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا ده‌كه‌نه ئامانج.
چه‌ندین جاریش هۆزه‌كان و نوێنه‌رانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران داوایان له عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه هێزی زیاتر له‌و ناوچانه‌دا جێگری بكات. چونكه داعش له‌و ناوچانه‌دا چالاكه و هۆشداریی توندیان داوه‌ته ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا و گوتوویانه "ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆكانی ساڵی 2014 له نه‌ینه‌وا به دوور نازانرێ".