وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق سه‌ردانی به‌رپرسانی بۆ هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه قه‌ده‌غه كرد
K24 – هه‌ولێر:
له نووسراوێكدا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی عێراق، قه‌ده‌غه‌ی كرد، به‌رپرسانی حزبی و حكوومی سه‌ردانی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كالۆریا بكه‌ن، جگه له‌وانه‌ی رێگه‌یان پێدراوه.
به گوێره‌ی بڕیاره نوێیه‌كه، ته‌نیا رێگه دراوه، ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پارێزگاری پارێزگاكان و به‌رپرسانی په‌روه‌رده بۆیان هه‌یه سه‌ردانی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه بكه‌ن.
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی رێگه‌یان پێدراوه ده‌بێت به هاوه‌ڵی به‌ڕێوبه‌ری گشتیی په‌روه‌رده له پارێزگاكاندا سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌ندانه بكه‌ن.