رێژەی چاندنی چەڵتوك بۆ بەرھەمھێنانی برنج لە گەرمیان زیاد دەكات

جوتیاران زەوی زیاتریان بۆ چاندنی چەڵتوك تەرخانكردووە
kurdistan24.net

K24 - گەرمیان

جوتیارانی ناوچەی گەرمیان دەستیان بە چاندنی چەڵتوک کردووە بۆ بەرھەمھێنانی برنج، ئەو جوتیارانی ئەمساڵ دەستیان بەچاندنی ئەو بەرھەمە کردووە، زەوی زیاتریان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردووە، پێشبینی دەکرێت بۆ ئەمساڵ جوتیارانی گەرمیان و دەربەندیخان چوار ھەزار تەن برنج بەرھەم بێنن.

لەناوچەکانی گەرمیان و دەربەندیخان زیاتر لە 90 جوتیار سەرقاڵی بەرھەمھێنانی برنجن، ساڵی رابردووش بەرھەمی برنجی خۆماڵی جووتیارەکان زیاد لە ھەزارو 200 تەن بوو، بۆ ئەمساڵیش زەوی زیاتریان بۆ بەرھێنان تەرخان کردووە پێشبینی دەکرێت بەرھەمەکانیان بگاتە چوار ھەزار تەن.

بەرھەمھێنانی برنج لەوەرزی ھاویندا لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەناوچەکانی بازیان و سەرکەپکان و دەربەندیخان و گەرمیان بەرھەمدێت لە سنووری پارێزگای دھۆکیش بەشێك لە جوتیارەکانی ئاکرێ گرنگی بە بەرھەمھێنانی برنج دەدەن، لەسەر ئاستی عێراقیش لە پارێزگای نەجەف زۆرترین برنج بەرھەم دێت و پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق گرتووە.

ھ.م