به فه‌رمی لیڤه‌رپوول گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی راگه‌یاند
لیڤه‌رپوول به‌فه‌رمی سێپ ڤان دێن بێرگی له خولی نایابی هۆڵه‌ندییه‌وه گواسته‌وه ریزه‌كانی.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی نزیك له یانه‌كه لیڤه‌رپوول ئه‌م یاریزانه‌ی له یانه‌ی زڤۆله‌ی هۆڵه‌ندی به‌رامبه‌ر ملیۆنێك و 300 هه‌زار پاوه‌ند گواستووه‌ته‌وه ریزه‌كانی و نرخه‌كه بۆ 4 ملیۆن یۆرۆ به‌رز ده‌بێته‌وه له ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی له یارییه‌كان و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.
ڤان دێربی17 ساڵان دوای واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه رایگه‌یاند لیڤه‌رپوول گه‌وره‌ترین یانه‌ی جیهانه و گه‌وره‌ترین خه‌ونی بوو په‌یوه‌ندی به رێدزه‌وه بكات.
ڤان دێن بێرگ ده‌شڵێت: بوونی یۆرگن كڵۆپ سه‌رنجی راكێشام كه په‌یوه‌ندی به لیڤه‌رپوول بكه‌م، ئه‌و پیاوه كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه و هه‌موو یاریزانێك خه‌ون ده‌بێن كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و راهێنه‌ره یاری بكات.