به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانێك له بناری قه‌ندیل شه‌هید بوون
K24- قه‌ڵادزێ:
ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی تورکیا له بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانیاندا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دوو ئۆتۆمۆبێلی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزه‌ر و تۆیۆتا پیكاب هیلۆكسیان لە گوندی بەرد کوڕانی سەر بەناحیەی سەنگە سەر له بناری قەندیل كرده ئامانج، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24ـیش له بۆردومانه‌كه‌دا ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانێك شه‌هید بوون، كه له 3 كه‌س پێكهاتبوون، وێڕای برینداربوونی 5 كه‌سی دیكه.
په‌یامنێری کوردستان ۲٤ له ناوچه‌كه راگه‌یاند، بۆردوومانەکە بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تیۆتا مەرزیە و تیۆتا لاندکرۆزەر بووە و به هۆیه‌وه 3 كه‌س شه‌هید بوون، كه له دایك و باوك و منداڵێكیان پێهاتبوون و 5 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و برینداره‌كان گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ.
پێشتریش عوسمان ئەحمد بەڕێوبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ بەکوردستان ۲٤ ی ڕاگەیاندبوو، ئەمبوڵانس و تیمی فریاگوزاریمان لەسەر داوای خەڵك ناردووه‌تە شوێنی بۆردوومانەکە، بەڵام تائێستا نەگەڕاونەتەوە و نازانرێ زیانە گیانیەکان چەندە و چۆنە.
ئاماژەی بەوەشکرد ژووری نەشتەرگەری و تیمی پزیشکانمان بۆ حاڵەتی پێوست ئامادە کردووه.
H.B