كۆڕبه‌ندێكی تایبه‌ت به كورد و جینۆساید له پاریس ساز ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره رۆژی هه‌ینی، 28ی حوزه‌یرانی 2019، كۆڕبه‌ندێكی تایبه‌ت به پرسی جینۆساید و كورد له پاریسی پایه‌ختی فه‌ره‌نسا و به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24، ساز بكرێت.
زانكۆی دهۆك به هه‌ماهه‌نگی زانكۆی ئه‌ربیلی نێوده‌وڵه‌تی و هاوكاری نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا، كۆڕبه‌نده‌كه سازده‌كه‌ن و یه‌ك رۆژیش ده‌خایه‌نێت.
له‌و كۆڕبه‌نده‌دا، چه‌ند پانێلێكی تایبه‌ت به پرسی كورد و جینۆساید پێشكه‌ش ده‌كرێت و چه‌ندین كه‌سایه‌تی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و باس له‌و كۆمه‌ڵكوژی و جینۆسایدانه ده‌كه‌ن، كه له ناوچه‌كه روویانداوه.
یه‌كێك له پانێڵه‌كانیش تایبه‌ت ده‌بێت به پرسی ژنانی رزگاربووی ژێر ده‌ستی داعش.
