فێڵێكی نوێی قۆپیه‌كردن ئاشكرا ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای دیالە، حاڵەتێکی نوێی قۆپیه‌ی ئاشكرا كرد و ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیشدا گرتووه.
به گوێره‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی له میدیا عێراقییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌مان فێڵی به‌كارهێنانی ئامێری بلوتوسه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌ناو قژی ده‌ستكرد (بارۆكه) دانراوه و له ژێریدا شاردراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، حاڵه‌ته‌كه ئه‌مڕۆ له هۆڵێكی تاقیكردنه‌وه‌ی نزیك به‌عقوبه، ئاشكرا بووه و به یه‌كێك له قوتابییه‌كان گیرابوو، كه هه‌وڵیداوه به‌و شێوه‌یه تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بدات.
ئ. م