باس له بوونی ده‌ستێكی مه‌به‌ستدار له پشت ئاگری گۆگرده‌كه‌ی مووسڵ ده‌كرێت
K24- مووسڵ:
ئەو ئاگرەی دوێنێ لە کارگەی گۆگردی میشراق لە باشووری موسڵ کەوتووەتەوە، بەتەواوی کۆنترۆڵ نەکراوە و رای جیاواز له‌باره‌ی هۆكاری هه‌ڵگیرسانی ئه‌و ئاگره هه‌یه.
لەكاتێكیشدا كه دوای ئاگرەکە باری لە ناکاو لە تەواوی سنووری ئیدارەی نەینەوا راگەیەندراوە، بەرپرسانی ئه‌و پارێزگایه بۆچوونی جیاوازیان لە بارەی هۆکاری ئاگرەکە هەیە، هەندێكیان گومانیان له بوونی ده‌ستێكی مه‌به‌ستدار له‌پشت ئاگره‌كه هه‌یه و هەندێکیش بۆ هۆکارە سرووشتییەکان دەیگێڕنەوە.
له‌مباره‌شه‌وه جێگری پارێزگاری نەینەوا تایبەت بە کوردستان ٢٤ گوتی: لە ماوەی هەفتەیەکدا هەموو شتەکان یەکلادەبنەوە و کەسانی کەمتەرخەم لە ڕێگەی دوو لێژنەوە رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.
هاوكات لیوا حەمەد نامس جبووری، بەڕێوەبەری پۆلیسی نەینەواش له‌و باوه‌ڕه‌دایه، كه ئاگرەکە دەستی ئەنقەستی لە پشت نییە، هۆکاری گەیشتنیشی بەم شوێنە ئەوەیە, کە به‌هۆی هه‌ڵكردنی بایێكی توند كۆنترۆڵكردنی ئه‌سته‌م بوو و نه‌توانرا رێگری لێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گاته كێڵگه‌كان.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: خۆشحاڵانە نەمانهێشتووە ئاگرەکە بگاتە کۆگاکانی ماددەی فوم, بەڵام بەداخەوە سەدان تۆن گۆگرد کە وەك پاشماوە فڕێدرابوون گڕیگرت.
جبووری نیگه‌رانی خۆشی له نه‌بوونی ئاگركوژێنه‌وه‌ی پێویست له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا نیشاندا و گوتی: ئێمە توانیمان ئاگرەکە لەنێوان 500 مەتر قەتیس بکەین، بەڵام کێشەی گەورەی ئێمە ئەوەیە, کە لە هەموو نەینەوا ٣٤ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەمان هەیە, لە کاتێکدا پیویستمان بە زیاتر لە ٤٠٠ ئۆتۆمبێلە.
له‌كاتێكیشدا كه ئه‌و شوێنه سەدان هەزار تۆن گۆگردی لەخۆ گرتووە, به‌ڵام وه‌ك عه‌بدولقادر ده‌خیل، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا باسی ده‌كات، ئه‌و شوێنه ته‌نیا یه‌ك ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژینەوەی بۆ دابینکراوە و ئەم ئاگره لە ئەنجامی کەمتەرخەمیی ته‌شه‌نه‌ی كردووه، به‌دووریش نازانێت، كه ده‌ستێكی ئه‌نقه‌ست له‌پشت ئاگره‌كه بێت.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، دەبوایە بەڕێوەبەرانی ئەم شوێنە پێشتر پلانیان بۆ ئه‌و حاڵه‌ته هه‌بوایه, كه ئه‌و شوێنه شوێنێکی ئاسایی نییە و دەکرێت لە هەر کاتێکدا بێت گڕبگرێت.
زوهێر ئه‌عره‌جی، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی مووسڵیش دڵنیایی ده‌دات و ده‌ڵێت: "مەترسییەکان کۆتایی‌یان هات و توانیومانە بەسەر ئاگرەکە زاڵبین".
ئاشكراش ده‌كات، كه ئەمساڵ ٢٢٥ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەموو مووسڵ هەبووه، بەڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، گڕگرتنی کارگەی گۆگردی میشراق لە هەمووان مەترسیدارتر بوو.
ئه‌عره‌جی سوپاسى پارێزگاکانی هەولێر, دهۆك, سەلاحەدین و دیالەشى كرد, کە هاوکاريان بوون و دووپاتیكرده‌وه، "سوپاس بۆ هەرێمی کوردستان، کە لە کاتژمێرەکانی سەرەتاوە پاڵپشتیان کردین".
کارگەی گۆگردی میشراق ، یەکێکە لە دامەزراوەکانی کەرتی گشتی و بە دیاریکراویش سەر بە وەزارەتی پیشەسازی عێراقە، تا ئێستا چەند جارێکی دیکە رووبەڕووی کارەسات بووەتەوە, کە دیارترینیان ئەو ئاگرە بوو, کە لەلایەن داعشەوە بەردرایە کارگەکە و لە ئەنجامدا ئاسمانی مووسڵ ژەهراوی بوو.
H.B