شوێنەواری شارێكی دێرین لە دھۆك دۆزرایەوە

چەندین دەستنووس و كەلوپەلی تێدا دۆزراوەتەوە

K24 - دھۆك

بڕیارە کاتژمێر 11ی پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ لە شاری دهۆک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی دا دۆزینەوەی گەورەترین شاری شوێنەواری ئاشکرا بکرێت کە بە دەستکەوتێکی گرنگی مێژوویی دادەنرێت.

د. حەسەن ئەحمەد، بەرپرسی شوێنەواری دهۆک بە کوردستان24ی راگەیاند: "دۆزینەوەی ئەو شوێنەراوە کە لە شارێکی گەورەی (میتانی) پێکهاتووە، یەکێکە لە گەورەترین دەستکەوتەکانی مێژوویی لە مێژووی کوردستان دا".

راشیگەیاند: "مێژووی شارەکە بۆ 1600 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە و تێیدا چەندین پارچەی شوێنەواری و دەستنووس و نووسینەوەی بزماری تێیدا دۆزرانەوە و لە کاتی بەرێوەچوونی کۆنفرانسە رۆژنامەییەکدا نیشان دەدرێن".

ئەو پسپۆرەی شوێنەوارناسی دهۆک ئاماژەژیکرد: "شوێنی جوگرافی شارەکە دەکەوێتە سەر کەناری رۆژهەڵاتی روباری دیجلە لە خانکێی نزیک قەزای سێمێل و کە لە چەندین تەلار و بینایە و قەسری گەورە پێکدێت".

بەرێوبەرایەتی شوێنەوارناسی دهۆک بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتی ئەڵمانیا چەندین لێکۆڵینەوە لەسەر کراون و شوێنەوارناسان لە وڵاتی ئەڵمانیاش گرنگی زۆریان بەم دەستکەوتە مێژوویییە داوە. بڕیاریشە لە هەمانکاتد لە ئەڵمانیاش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دۆزینەوەی ئەو شارە مێژووییە ئاشکرا بكرێت.