"هێرشه‌كانی سه‌ر بۆری نه‌وتی سعوودیه له عێراقه‌وه بوونه نه‌ك یه‌مه‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئه‌مه‌ریكی، بڵاویكرده‌وه، كه هێرشه‌كانی سه‌ر بۆرییه نه‌وتییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سعوودیه، به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، له ئاسمانی عێراقه‌وه چوونه‌ته ئاسمانی سعوودیه، نه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت له یه‌مه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌كه له زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكای بڵاوكردووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كان له عێراقه‌وه بوونه نه‌ك یه‌مه‌ن كه گوایه له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه هێرشه‌كه ئه‌نجامدرابێت.
ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو، بۆری نه‌وتی سعوودیه، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئارامكۆی ئه‌و وڵاته‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشی كرایه سه‌ر و دواتریش وا بڵاوكرایه‌وه، كه حووسییه‌كان له یه‌مه‌نه‌وه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئێستا به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه له عێراقه‌وه بووه نه‌ك یه‌مه‌ن.
هه‌فته‌ی رابردووش مه‌شعان جبووری، سه‌ركرده‌ی سووننه و په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند، هێرشى سه‌ر بۆری نه‌وتی سعوودیه له عێراقه‌وه بووه.
ئ. م