پێنج ئه‌ندامی یه‌ك خێزان له رووباری خابوور خنكان
K24 - دهۆك:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، 28ی حوزه‌یرانی 2019، پێنج ئه‌ندامی یه‌ك خێزان، له ناو رووباری خابوور خنكان، كه بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری چووبوونه ناوچه‌كه و نیشته‌جێی قه‌زای زاخۆن.
په‌یامنێری كوردستان 24 له دهۆك رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له حه‌سه‌ن عه‌بدولقادر سه‌یدا، هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی هه‌یبه‌ت حاجی محه‌مه‌د و شرنه‌خ و سۆلینی كچیان و سالاری كوڕیان كه ته‌مه‌نی 9 ساڵانه خنكاون.
تا ئێستاش ته‌رمی دایكه‌كه و كچ و كوڕێك هێنراونه‌ته ده‌ره‌وه و ته‌رمی باوك و كچێكیان ماوه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش له گه‌ڕان به دوای ته‌رمی دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه به‌رده‌وامن.
په‌یامنێری كوردستان 24 له دهۆك له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه رایگه‌یاند، سه‌ره‌تا یه‌كێكیان كه‌وتووه‌ته ناو ئاوه‌كه، ئه‌وانی دیكه‌ش یه‌ك له دوای یه‌ك بۆ رزگاركردنی یه‌كتر چوونه‌ته ناو رووباره‌كه و نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه.
بێوار عه‌بدولعه‌زیز، گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی دهۆك رایگه‌یاند، رووداوه‌كه له نزیك ناحیه‌ی باتیفا روویداوه، ته‌رمی سێ له‌وانیش له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، وه‌كو به‌رگری شارستانی تابلۆی ئاگاداری له شوێنه قووڵ و مه‌ترسیداره‌كان دانراون بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران له‌و جۆره مه‌ترسیانه ئاگادار بن، به‌ڵام به‌شێكیان پێوه‌ی پابه‌ند نابن.
ئ. م