ته‌وێڵه‌.. نزیكه‌ی 100 ساڵه‌ یه‌ك سیسته‌می نۆبه‌ئاو كاریپێده‌كرێت

هیچ گۆڕانکاریيەکی تیادا نەکراوە و باخەوانەکانیش پێیەوە پابەندن
kurdistan24.net

K24 - هه‌ورامان:

نۆبەئاو لەتەوێڵە سیستەمێکی ئاودێریە بۆ باخەکانی ئەوناوچەیە ئەم سیستەمە لەلایەن قادربەگەوە دانراوە، قادربەگ پیاوێکی دادپەروەر بووە و نزیکەی سەدەیەک بەرلەئێستا حکومڕانی شارەدێی تەوێڵەی کردوە و یەکێ لەکارە هەرە گرنگەکانی دانانی سیستەمی نۆبەئاوبوە،  تاباخەوانەکان تووشی گرفت نەبن لەکاتی ئاودانی باخەکانیان، ئەم سیستەمە لەڕۆژی دانانیەوە تائیستا بەجێگری ماوەتەوە و هیچ گۆڕانکاریيەکی تیادا نەکراوە و باخەوانەکانیش پێیەوە پابەندن.

باخەوانەکان دەڵین، بەر لەدانانی ئەم سیستەمه‌ گرفت لە نێو باخەوانەکان درووست دەبوو، زۆرێك لەباخەکانیش بەباشی ئاو نه‌ده‌دران، بەڵام پاش ئەوەی قادر بەگ ئەم سیستەمەی دانا، ئەو گرفتە کۆتاییهات و ئێستا هەر باخەوانێك، لە کاتی خۆیدا ئاوی باخەکەی دەدرێت بەپێی ئەو کاتژمێرانەی بۆی دانراوە.

سیسته‌می نۆبه‌ئاوه‌كه‌، له‌سه‌ر بنه‌مای رووبه‌ری باخه‌كان دانراوه‌ و ته‌واوی باخه‌وانه‌كانیش پێوه‌ی پابه‌ند و كاری پێده‌كه‌ن، كه‌ نزیكه‌ی 500 باخی ته‌وێڵه‌ به‌ گوێره‌ی سیسته‌مه‌كه‌ ئاوده‌درێت.

ئ. م