گه‌رمای فه‌ره‌نسا گه‌یشته سه‌رووی 45 پله
K24 - هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مجار له سه‌ره‌تای ده‌ستكردن به تۆماركردنی پله‌ی گه‌رما له سه‌ده‌ی نۆزده‌وه، رۆژی هه‌ینی پله‌ی گه‌رما له فه‌ڕه‌نسا 45 پله‌ی تێپه‌ڕاند و ماوه‌ی 5 رۆژه شه‌پۆله گه‌رماكه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته و ئه‌وروپای هه‌راسان كردووه و به‌و هۆیه‌وه 4 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
ده‌زگای كه‌شناسی فه‌ره‌نسا 45.9 په‌له‌ی سیلیزی له گالاگۆلۆمۆنتۆ تۆماركردووه كه گوندێكی نزیكی شاری مونبیلییه‌یه و دۆخی هۆشداریی گه‌یشته به‌رزترین ئاست و ره‌نگی سوور.
ئه‌و پله گه‌رمایه فه‌ره‌نسای خسته ناو وڵاتانی ئه‌وروپی دیكه‌ی وه‌ك (پورتوگال، بوڵگاریا، ئیتالیا، ئیسپانیا، یۆنان، مه‌كدۆنیا" كه پله‌ی گه‌رما تێیاندا گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 45 پله.
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له ژاپۆنه‌وه له‌سه‌ر گه‌رماكه قسه‌ی كردوو و گووتی ئه‌و پله‌یه به‌هۆی قه‌تیسبوونی گه‌رمی دووباره ده‌بێته‌وه، پێویسته له‌سه‌رمان سیستمی خۆمان و كاره‌كانمان بگۆڕین".
به‌ڵام رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێشتا زووه قسه له‌باره‌ی ئه‌وه بكرێت ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه به‌هۆی قه‌تیسبوونی گه‌رمییه‌وه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه "ئه‌و گه‌رماییه به‌هۆی گۆڕانی ژینگه‌وه‌یه و شه‌پۆلی توندتریشی ده‌بێت، چونكه له ساڵی 2015 وه تا 2019 زه‌وی له پێنج ساڵی زۆر گه‌رمی ته‌مه‌نیدا ده‌ژی، به‌گوێره‌ی ژماره تۆماركراوه‌كان.