توركیا عێراقییه‌كان له نرخی ڤیزا ئاگادار ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29/6/2019، باڵیۆزخانه‌ی توركیا له عێراق، نرخی ڤیزای چوونه ناوه‌وه‌ی توركیای بۆ عێراقییه‌كان دیاریكرد و داوا ده‌كات له‌و نرخه زیاتریان لێوه‌رگیرا باڵیۆزخانه‌كه ئاگادار بكه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌غدا، تێچووی وه‌رگرتنی ڤیزای ئه‌لیكترۆنی 30 دۆلاره له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی باجدا ده‌بێته 35.40 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و ده‌بێت هاووڵاتی داوای ڤیزای جۆری c1 بكات له رێگای ئه‌و ئۆفیسانه‌ی خزمه‌تگوزاریی تایبه‌ت به مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی ڤیزای ئه‌لیكترۆنی له نێوان باڵیۆزخانه و عێراقییه‌كان رێكده‌خه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شت بۆ توركیا بكه‌ن.
باڵیۆزخانه‌ی توركیا له نووسراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "له كاتێكدا داوای پاره‌یه‌كی زیاتر له‌م پاره‌یه كرا كه دیاریكراوه، داوا له هاووڵاتیانی عێراقی ده‌كه‌ین، له رێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌غدا ئاگادار بكه‌نه‌وه".