له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پاسپۆرت رۆژانی شه‌ممه‌ش ده‌وام ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی زۆری مامه‌ڵه و سه‌ردانیكردنی هاووڵاتیان، له‌مه‌ودوا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پاسپۆرتی هه‌رێمی كوردستان رۆژانی شه‌ممه‌ش، كه پشووه، ده‌وام ده‌كرێت و مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان رایی ده‌كرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پاسپۆرتی سلێمانی، بەھۆی زۆری مامەڵەی ھاووڵاتیان حکوومەتی عيراق و ھەرێم بڕیاریانداوه كه پشووی رۆژانی شەممە لە بەڕێوبەرایەتییەکانی پاسپۆرتی عيراق و هه‌رێمی كوردستان کوردستان نەمێنێت.
له به‌شێكی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانیدا هاتووه: "لەبەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان و زوو جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەکات لەمەودوا پشووی رۆژانی شەممەمان نامێنێت، بەهۆی ئەوەی قەرەباڵغی زۆر لەسەر بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت دروست بووە و مامەڵەیەكی زۆری هاوڵاتیان وەرگیراوە، پێدەچێت دەوامکردنی ڕۆژانی شەممە تاکۆتایی مانگی ئەیلول به‌رده‌وام بێت".
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لەمەوداو هەموو رۆژانێكی شەممە لە (کاتژمێر 8:30 تا كاتژمێر 1:00) كه ته‌نها شیفتی به‌یانییان ده‌وامی فەرمی هەیە و هاووڵاتیان دەتوانن مامەڵەكانیان ئەنجامبدەن.
هه‌رچی رۆژانی دیكه‌یه، واتا له یه‌كشه‌ممه تا پێنجشه‌ممه، ده‌وامی فه‌رمی تا (كاتژمێر 6:00)ی ئێوارە هەیە، واتا هه‌ردوو شیفت ده‌وام ده‌كرێت.
ئ. م