دهۆك.. كوردستان 24 ده‌چێته ئه‌و شوێنه‌ی كه پێنج ئه‌ندامی یه‌ك خێزانی لێ خنكا
K24 - دهۆك:
کوردستان 24 ده‌چێته ئەو شوێنەی رووباری خابوور، لە گوندی (دووکەرێ)، کە پێنج ئەندامی یەك خێزان تیایدا خنکان و هاوكات چیرۆکی راسته‌قینه‌ی رووداوەکە لەسەر زاری کەسوکاری قوربانیان و شایه‌تحاڵه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، له كۆی ته‌رمی پێنج كه‌سیان، ته‌رمی چواریان دۆزراوه‌ته‌وه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش له گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌كه‌ی دیكه‌دا، به‌رده‌وامن.
ئێواره‌ی رۆژی 28ی حوزه‌یرانی 2019، پێنج ئه‌ندامی یه‌ك خێزان، له ناو رووباری خابوور خنكان، كه بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری چووبوونه ناوچه‌كه و نیشته‌جێی قه‌زای زاخۆن.
ناسنامه‌ی خنكاوه‌كان ئاشكرا كرا، كه هه‌ریه‌ك له حه‌سه‌ن عه‌بدولقادر سه‌یدا، هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی هه‌یبه‌ت حاجی محه‌مه‌د و شرنه‌خ و سۆلینی كچیان و سالاری كوڕیان كه ته‌مه‌نی 9 ساڵانن.
ئ. م