وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ناوی حاجیان له پشكی زیادبووی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ به گشتی، رێژه‌ی (2000) دوو هه‌زار حاجی له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ 2019 زیادكراوه.
به گوێره‌ی وێبسایتی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، پاش راكێشانی ژماره‌ی هه‌موو یه‌ده‌گه‌كانی پێشوو كه له پرۆسه‌ی تیروپشكی ساڵی 2017 ناویان وه‌ك یه‌ده‌گ ده‌رچووبوو كه ژماره‌یان زێتر له هه‌زار حاجی بوو، ناویان ده‌رده‌چێت و له‌و 2 هه‌زاره‌ی كه زیاد بووه، ده‌رفه‌تیان پێده‌درێت.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت زياتر به هاووڵاتیانی هه‌ڕێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج كه تێچووه‌كه پتره له حه‌جی ئاسایی تیروپشكی تایبه‌ت كراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، نزیكه هه‌زار و هه‌شت سه‌د هاووڵاتی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم داواكارییان پێشكه‌شكرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌به‌ر زۆری رێژه‌ی داواكاری، تیروپشك ئه‌نجامدرا و تێیدا (802) كه‌س ناویان له تیروپشكه‌كه ده‌رچوو به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: