رۆڵی كوردستان 24 له‌كاتی ریفراندۆم ده‌بێته تێزی دكتۆرانامه‌یه‌ك له به‌غدا
K24 - به‌غدا:
قوتابییه‌كی دكتۆرا له به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی به‌غدا، كوردستان 24 ده‌كاته كه‌رسته‌ی سه‌ره‌كی تێزی دكتۆراكه‌ی و ئه‌مڕۆش گفتوگۆی تێزه‌كه‌ی له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
قوتابییه‌كه له دكتۆرانامه‌كه‌یدا، باس له رۆڵی كوردستان 24 ده‌كات له سه‌روبه‌ندی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه له 25ی ئه‌یلوولی 2017 به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و تێزه‌ی دكتۆرادا، هه‌وڵدراوه رۆڵ و ره‌نگدانه‌وه و رووماڵی رووداوه‌كانی تایبه‌ت به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بخرێته‌ڕوو، كه جگه له كوردستان 24، كه‌ناڵی (العراقیة)ی حكوومیش وه‌رگیراوه.
تێزه‌كه به‌ناوونیشانی "رووماڵی هه‌واڵی ریفراندۆمی كوردستان له كه‌ناڵه ئاسمانییه عێراقییه‌كان و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر شووناسی نیشتمانی"یه، كه قوتابی دكتۆرا، "ئه‌نمار غافل سه‌یهود شجێری"، خستوویه‌ته‌ڕوو.
توێژینه‌وه‌كه شیكردنه‌وه‌یی مه‌یدانییه و ئه‌مڕۆش گفتوگۆكه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئ. م