ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌رازیل پێش یارییه‌كه‌ی ئارجێنتینا ترس ده‌خاته دڵی هانده‌رانی
هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ئاماده‌كاریی بۆ قۆناخی پێش كۆتایی كۆپا ئه‌مریكا ده‌كات، یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌كه‌ش ده‌ڵێت: هیچ یاریزانێكی هاوشێوه‌ی مێسیم نه‌بینیوه.
به‌ڕازیل دوای بردنه‌وه‌ی له پاراگوای به لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه چاره‌كی كۆتایی تێپه‌ڕاند، له‌به‌رامبه‌ردا ئارجێنتینا سه‌ركه‌وتنێكی ئاسانی به‌رامبه‌ر ڤێنزوێلا به‌ده‌ستهێنا و به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له یاریی كلاسیكۆش به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
به‌ر له‌م یارییه تیاگۆ سیلڤا سه‌ركرده‌ی به‌ڕازیل ستایشی مێسی ده‌كات و پێشوایه یارییه‌كه ناچێته لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه.
تیاگۆ سیلڤا، به‌رگریكاری به‌ڕازیل پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئارجێنتینا ستایشی ئاستی مێسی كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وان رووبه‌ڕووی باشترین یاریزانی جیهان ده‌بنه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سیلڤا ده‌ڵێت: له سه‌رده‌می یاریزانه باڵاكانی وه‌كو پێلێ و زیكۆ و مارادۆنا ئاماده نه‌بووم و یارییه‌كانیانم نه‌بینیوه، تاكه‌كه‌س كه یارییه‌كانیم بینیبێت و له‌گه‌ڵ ته‌واوی یاریزانه‌كانی دیكه جیاواز بێت لیۆنێل مێسیه، یاریزانی گه‌وره‌ی دیكه‌شم بینیوه وه‌كو رۆناڵدینیۆ و رۆناڵدۆ و ئه‌دریانۆ و سیدۆرف به‌ڵام یاریزانێكی وه‌كو مێسیم نه‌بینیوه.
سیلڤا گوتیشی: ده‌بێت ئاماژه به كریستیانۆ رۆناڵدۆش بكه‌م و ئه‌م یاریزانه‌ش وه‌كو مێسی شایسته‌ی رێزگرتنه.
سیلڤا ده‌شڵێت: پێموانییه یارییه‌كه‌ی نێوان به‌ڕازیل و ئارجێنتینا به لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه ته‌واو ببێت، چونكه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به هه‌موو توانایه‌كیان هه‌وڵی گۆڵكردن ده‌ده‌ن، هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كیش له هه‌ر ساتێك ئه‌نجامی یارییه‌كه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
تێناگه‌م بۆچی سیسته‌می گێمه زیادكراوه‌كان له چاره‌كی كۆتایی نییه، نازانم جیاوازی نێوان ئه‌و قۆناخه و قۆناخی پێشكۆتایی و كۆتایی چییه؟ پێویسته له سه‌رجه‌م قۆناخه‌كان گێمی زیادكراو هه‌بێت، چونكه هه‌ڵبژارده هه‌یه بۆ ماوه‌ی 90 خوله‌ك به‌رگری ده‌كات و دواتریش به لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
یارییه‌كه‌ی به‌ڕازیل و ئارجێنتینا له قۆناخی پێشكۆتایی له یاریگه‌ی مینیراو له بیلۆ هۆریزۆنتی ده‌كرێت دوایین یارییشیان له‌و یاریگه‌یه له ساڵی 2016 بوو به‌ڕازیل له یارییه‌كه به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا.