هه‌ده‌په: له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌سته‌نبووڵ وه‌ڵامێكی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتمان دایه‌وه
K24 – دیاربه‌كر:
سەزای تەمەلی، ھاوسەرۆكی ھەدەپە رایگەیاند، لە ھەڵبژاردنی 23ـی حوزەیران، ھەدەپە بە ھاوكاری رێكخستن و لایەنە دیموكراسییەكان وەڵامێكی گەورەی دەسەڵاتی داوەتەوە و ئێستاش كاتی دەستپێكردنی دەستوورێكی نوێ و دیموكراسییە. ئاماژەی بەوەش كرد، رژێم بە پینە لە قەیرانەكان دەربازی نابێت.
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبووڵدا، كه له 23ی حوزه‌یراندا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ده‌په پشتیوانی له ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵۆی ركابه‌ری بن عه‌لی یه‌ڵدرمی پاڵێوراوی ئاك پارتی كرد و به‌و هۆیه‌وه ئیمام ئۆغڵۆ توانی بۆ جاری دووه‌م له پرۆسه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت و ئاكپارتی رووبه‌ڕووشی شكست بووه‌وه.