راپۆرتێكی ئه‌مریكی: داعش مه‌ترسیدارتر له جاران گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق
K24- هه‌ولێر:
په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له واشنتن راپۆرتی خۆی له باره‌ی چالاكییه‌كانی رێكخراوی داعش بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و رێكخراوه به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدارتر له جاران گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق و ده‌ستی به چالاكییه‌كانی كردووه‌ته‌وه.
په‌یمانگه‌ی ناوبراو له راپۆرته‌كه‌یدا كه له رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستار بڵاوكرایه‌وه، دۆخی ئێستای رێكخراوی داعش به‌وه ناوبرد، كه "زۆر له جاران مه‌ترسیدارتره، به‌وه‌ی كه ئێستا له‌و ناوچانه ده‌ستی به كرده‌وه‌كانی كردووه‌ته‌وه، كه پێشتر داگیری كردبوون، له‌و كرده‌وانه‌ش وه‌رگرتنی باج له هاووڵاتیان و كوشتنی ئه‌و سه‌ركرده خۆجێییانه‌ی له كاتی جه‌نگ هاوكاری هێزه عێراقییه‌كانیان كردووه".
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، "داعش چه‌كدار و خێزانه‌كانی بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی سنووری نێوان عێراق و سووریا گواستووه‌ته‌وه، كه پێشتر داگیری كردبوون و، ده‌ستیان به جه‌نگێكی زۆر مه‌ترسیداری چه‌ته‌یی كردووه، كه ئه‌و رێكخراوه له رێگه‌ی تۆڕه داراییه‌كانییه‌وه سامانه‌كه‌ی پاراستووه و ئێستا ژێرخانه‌كه‌ی بووه‌ته یارمه‌تیده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ببێته‌وه رێكخراوێكی ژێرزه‌مینی، كه به‌شێكی زۆری چه‌ك و پێداویستییه‌كانی له حه‌شارگه‌كانی ژێر زه‌وی ئه‌و ناوچانه‌دا شاردووه‌ته‌وه، كه پێشتر داگیریكردبوون".
په‌یمانگه ئه‌مه‌ریكییه‌كه پێشبینی كردووه، "رێكخراوی داعش ده‌ست به شه‌پۆلێكی نوێی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی داهاتێكی گه‌وره له‌و ناوچانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سووریا كۆنترۆڵی كردوون، تا ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌و داهاته‌ی به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، توانایه‌كی دیكه‌ی به رێكخراوه‌كه به‌خشیوه".
هه‌روه‌ك ئه‌و په‌یمانگه‌یه به‌رپرسیارێتی سه‌ركه‌وتنی داعش له خۆگۆڕینی له قه‌واره‌یه‌كه‌وه بۆ رێكخراوێكی ژێرزه‌مینی خسته ئه‌ستۆی هه‌ردوو ئیداره‌ی باراك ئۆباما و دۆناڵد تره‌مپ له ئه‌مه‌ریكا و دووپاتیكرده‌وه، "هێواشی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، كاتێكی باشی به‌و رێكخراوه به‌خشی، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌دگی خۆی وه‌رگرێت و ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ ئه‌و قۆناغه بكات، كه هه‌موو رووبه‌ره داگیركراوه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات".
H.B