6 چه‌كداری داعش كوژران
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/7/2019، شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق رایگه‌یاند: "به‌هۆی بوونی زانیاریی ورد و درووست توانراوه 4 چه‌كداری داعش له‌ناو تونێلێكی ناوچه‌ی عه‌ین جه‌حش له باشووری شاری مووسڵ بكوژرێن و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وا بۆمببارانی تونێله‌كه‌یان كردووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی له‌وباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "هێزێكی هاوبه‌ش له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وا، توانیوویانه دوو تیرۆریستی داعش بكوژن و ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا بگرن، له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌شدا پێشتینه‌ی بۆمبڕێژكراو و چه‌كی تێدا بووه جگه له ماتۆڕسكیلێك كه له‌و ناوچانه‌دا به‌كاریانهێناوه كه ئۆتۆمبێل ناتوانێت بیگاتێ. ئۆپراسیۆنه‌كه‌ش له گوندی ئوم هه‌رام له رۆژئاوای مووسڵ ئه‌نجامدراوه".
ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا هێشتا مه‌یدانی چالاكیی پاشماوه و شانه نوستووه‌كانی داعشه و ناو به ناو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گونده‌كان و خه‌ڵكی سڤیل و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق له‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا ده‌كه‌نه ئامانج.
چه‌ندین جاریش هۆزه‌كان و نوێنه‌رانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران داوایان له عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه هێزی زیاتر له‌و ناوچانه‌دا جێگری بكات. چونكه داعش له‌و ناوچانه‌دا چالاكه و هۆشداریی توندیان داوه‌ته ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا و گوتوویانه "ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆكانی ساڵی 2014 له نه‌ینه‌وا به دوور نازانرێ".