به‌ریتانیا مێردمنداڵی بۆ شه‌ڕكردن ناردووه‌ته عێراق
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرت و لێدوانه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا، شانشینی یه‌كگرتوو مێردمنداڵانی كردووه به سه‌رباز و ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی جه‌نگی له عێراق و ئه‌فغانستانی كردوون كه هێشتا ته‌مه‌نیان له 17 ساڵ تێنه‌په‌ڕێوه.
له‌چوارچێوه‌ی ئازادیی گه‌یشتن به زانیارییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا مێردمنداڵانی ته‌مه‌ن 17 ساڵانیان كردووه به سه‌رباز و بۆ شه‌ڕكردن ناردوونی بۆ عێراق و ئه‌فعانستان، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی هه‌ڵه‌یه و پێشێلكردنی پابه‌ندبوونی به‌ریتانیایه به یاسا و په‌یماننامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، ئه‌و وڵاته پابه‌ندكراوه به په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه و نابێت هیچ سه‌ربازێك بنێرێته ناوچه‌كانی جه‌نگه‌وه كه ته‌مه‌نی نه‌گه‌شتبێته 18 ساڵان.
ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووش به‌ریتانیا له ناردنی ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌كان بۆ ناوچه‌كانی جه‌نگ راگیرا، پاش ئه‌وه‌ی دوو سه‌ربازیان له‌لایه‌ن دوو ئافره‌ته‌وه بۆ ئاماده‌بوون له ئاهه‌نگێك بانگهێشت كرابوون و پاشتر له‌لایه‌ن سوپای كۆماری ئێرله‌ندا له به‌لفاست كوژرابوون.