به فه‌رمی، مانۆلاس په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ناپۆلی كرد
یانه‌ی رۆما به‌فه‌رمی رۆیشتنی كۆستاس مانۆلاسی به‌رگریكاری یۆنانی بۆ یانه‌ی ناپۆلی راگه‌یاند.
یانه‌كه‌ی پایته‌ختی ئیتاڵیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كۆستاس مانۆلاسی به‌رگریكاری به‌رامبه‌ر 36 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ناپۆلی ئیتاڵیه‌وه ده‌كات.
په‌یوه‌ندیكردنی مانۆلاس به یانه‌ی ناپۆلی له میانی گرێبه‌ستێكی گۆڕینه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئامادۆ دیاوارا به‌رامبه‌ر 22 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی رۆما.
مانۆلاسی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی ئا‌یك ئاسینای یۆنانی ده‌ركه‌وت، دواتر به گرێبه‌ستێكی ئازاد روویكرد ئۆلێمپیاكۆس، پاشان له هاوینی 2014 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی رۆما كرد، له‌گه‌ڵ گورگه‌كانی رۆما 206 یاری كرد، 8 گۆڵ و 7 ئاسیستی تۆمار كرد.