دوای رزگاربوونیان له ده‌ست داعش دوو گه‌نجی ئێزیدی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن
K24- شنگال:
دوو گه‌نجی ئێزدی كه رزگاربووی ده‌ستی داعشن و له كاتی ده‌ستگیركردنیان له لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌وه نه‌هامه‌تی و سته‌می زۆریان چه‌شتووه، دوای رزگاربوونیان به یه‌ك ده‌گه‌ن و هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن.
حازمی ته‌مه‌ن 17 ساڵ و دلڤینی ته‌مه‌ن 16 ساڵ، له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ربوونیان به‌ڵێن به یه‌كتری ده‌ده‌ن، كه دوای رزگاربوونیان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو كه‌س و كاره‌كانیان هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
دواى ئه‌وه‌ی دلڤین رزگاری ده‌بێت، 2 ساڵی پێ ده‌چێت تا حازمیش رزگار ده‌بێت، دلڤین بۆ ماوه‌ی ئه‌و 2 ساڵه چاوه‌ڕێی رزگاربوونی حازم ده‌كات، چونكه كاتێك له ده‌ستی داعش بوون، ئه‌و پارێزگاری له ژیانی دلڤین ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی حازمیش رزگاری ده‌بێت، له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به دلڤینه‌وه ده‌كات و هه‌ردووكیان به‌ڵێنی خۆیان برده سه‌ر، كاتێك له‌ژێر ده‌ستی داعش به‌یه‌كیان دابوو و بڕیاریاندا بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌گه‌ڵ یه‌ك بمێننه‌وه.
له‌كاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، هه‌ریه‌ك له حازم و دلڤین له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌وه رفێندران و ده‌ستبه‌سه‌ركران، حازم بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ و دلڤینیش بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ له‌ده‌ست چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه مانه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی له‌ڕووی ئایدۆلۆژیاوه چه‌كدارانی داعش كاریگه‌ری زۆریان له حازم كردبوو، به‌ڵام خۆشه‌ویستی دڵخوازه‌كه‌ی له‌دڵیدا هه‌ر زیندوو بوو.
H.B