موقته‌دا سه‌در پێشوازی له بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و هاوكات سه‌ركرده‌ی گروپی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، پێشوازی له‌و فه‌رمانه دیوانیه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه، كه بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێنانی ئه‌و هێزانه بۆ ژێر چه‌تری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی داوه.
له تویته‌كه‌یدا سه‌در جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و فه‌رمانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به حه‌شدی شه‌عبی ده‌ركردووه، كارێكی گرنگه و هه‌نگاوی یه‌كه‌مه به ئاراسته‌یه‌كی ته‌ندرووست به‌ره‌و بونیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز.
به‌ڵام وه‌ك سه‌در ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، له جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانه به شێوه‌یه‌كی راست و دادپه‌روه‌رانه نیگه‌رانه.
سه‌در ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی لێره به‌لامه‌وه گرنگه، ئه‌وه‌یه گروپی سه‌رایا سه‌لام، كه پێشتر فه‌رمانم به دامه‌زراندنی ئه‌و گروپه كردبوو، ده‌ستبه‌جێ ببێته ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كه‌م بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.. پێویسته ئه‌بو یاسر ده‌ستبه‌جێ ئه‌و فه‌رمانه جێبه‌جێ بكات و یه‌كه‌م هه‌نگاویش به داخستنی باره‌گاكان و لابردنی ناوی گروپه‌كه "سه‌رایا سه‌لام" و هه‌موو رێككاره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی گروپه‌كه بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌ستپێ بكات".
سه‌ركرده‌ی گروپی سه‌رایا سه‌لام دووپاتده‌كاته‌وه، "لێره‌وه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی په‌یوندی نێوان خۆم و ئه‌و گروپه راده‌گه‌یه‌نم.. به‌و هیوایه‌ی ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی هێزه ئه‌منییه فه‌رمییه‌كانه‌وه كرد، هیچ سته‌مكاریێكیان به‌رامبه‌ر نه‌كرێت.. داواش له به‌رپرسانی سه‌ربازی ده‌كه‌م، به‌گوێره‌ی پێویست ئه‌و هێزانه له شوێنه پیرۆزه‌كان دوور نه‌خه‌نه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا سه‌در سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له ده‌ركردنی ئه‌و فه‌رمانه ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆشی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك نیشاندا، كه رووبه‌ڕووی عێراق ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌گوێره‌ی فه‌رمانێكی دیوانی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێنانی ئه‌و هێزانه بۆ ژێر چه‌تری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌ركرد.
هه‌وره‌ها له فه‌رمانه دیوانییه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌و ناوانه له‌سه‌ر گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵده‌گیرێن، كه پێشتر پێی ده‌ناسرانه‌وه و سه‌رجه‌م باره‌گاكانیان داده‌خرێن و جگه له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، ناتوانن فه‌رمان له هیچ لایه‌نێكی دیكه وه‌ربگرن.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌تی عێراق له‌كاتێكدایه، كه ده‌گوترێت ئه‌و گروپانه فه‌رمان له تاران وه‌رده‌گرن، هاوكات له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین گروپی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق كردووه، له به‌رامبه‌ریشدا ئیداره‌ی ئه‌مریكا چه‌ندین جار رایگه‌یاندووه، هه‌ركاتێك شه‌ڕ روو بدات، ته‌واوی هاوپه‌یمانانی كۆماری ئیسلامی ده‌كاته ئامانج، به گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه.
ساڵی رابردوو، ئیداره‌ی ئه‌مریكا ناوی به‌شێك له‌و گروپانه‌ی خستووه‌ته لیستی تیرۆره‌وه، به‌تایبه‌ت گروپه‌كانی وه‌ك: نوجه‌با، عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق و حیزبوڵڵای عێراقی.
H.B