سعوودیه سیستمی چاودێریی له سنووری عێراق داده‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
شانشینی سعوودیه سیستمی چاودێریی له سنووره‌كانیدا له‌گه‌ڵ عیراق داده‌نێت، پاش ئه‌وه‌ی راپۆرت له‌باره‌ی بۆردوومانی پێگه نه‌وتییه‌كانی ئه‌و وڵاته بڵاوكرایه‌وه و ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی تێدا بوو كه ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌ی بۆردوومانی كردووه له خاكی عێراقه‌وه نێردراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی گوتوویه‌تی: "به‌رپرسه ئه‌منییه‌كانی سعوودیه په‌یوه‌ندییان به به‌رپرسانی عێراقه‌وه كردووه پاش ئه‌و راپۆرته‌ی باسی ناردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی له خاكی عێراقه‌وه بۆ سعوودیه ـێدابووه بۆ ئه‌وه‌ی پێگه نه‌وتییه‌كانی ئه‌و وڵاته بكاته ئامانج، به به‌رپرسه عێراقییه‌كانیان گوتووه: "سیستمی چاودێریی ئاسمانی له هێڵی سنووریی نێوان هه‌ر دوو وڵات داده‌نێن".
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه گوتوویه‌تی: "شا سه‌لمانی كوڕی عه‌بدولعه‌زیز، پادشای سعوودیه، له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی به ته‌له‌فۆن قسه‌ی كردووه و له مه‌ترسیی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ھێرشانه ئاگاداری كردووه‌ته‌وه كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات ده‌بێت و پێویسته حكوومه‌تی عێراق سنووره‌كانی خۆی له گرووپه چه‌كداره‌كان بپارێزێت".
پێشتر رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاوه بڵاویكردبووه‌وه كه "ئه‌و هێرشه‌ی رۆژی 14/5/2019 كرایه سه‌ر هێڵه‌كانی نه‌وتی سعوودیه، به‌هۆی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بووه كه له خاكی عێراقه‌وه نێردراوه".