لە سلێمانی زیاتر لە 500 كیلۆ ھەنگوین دەستی بەسەردا گیرا
K24 - سلێمانی
لە شاری سلێمانی دەست بەسەر 540 كیلۆ ھەنگوین دا گیرا كە شیاو نییە بۆ خواردن.
لە راگەیەندراوێكدا قایمقامیەتی سلێمانی ئاشكرای كرد: "له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر هه‌نگویندا گیراوه كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه".
ئاماژە بەوەكراوە: "له ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی سێی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و پێشانگا‌ی وڵاتی ئێران له ماجدی مۆڵ كردویه‌تیه‌وه، بڕی 540 كیلۆ هه‌نگوینی گوماناوی هه‌یه و به هاووڵاتیانی ده‌فرۆشن".
قایمقامیەتی سلێمانی راشیگەیاند: "هه‌نگوینه‌كه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه دوو جۆره، جۆرێكیان به‌شانه‌وه هاورده كراوه، به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هاورده‌كرنی هه‌نگوین به شانه‌كه‌یه‌وه رێگه پێنه‌دراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی مێرووی زیانبه‌خشی لێده‌كرێت، جۆره‌كه‌ی تری هه‌نگوینه‌كه له ته‌نكه‌دایه و نموونه‌ی ره‌وانه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه بۆ پشكنین. ئەنجامی پشکنینەکە ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه شیاوی خواردن به‌كارهێنان نییه، بۆیه به بڕیاری قایمقامی سلێمانی هه‌ردوو جۆره هه‌نگوینه‌كه له‌ناوده‌برێت".
ھ.م