گه‌چی مه‌خموور توانای پڕكردنه‌وه‌ی ناوخۆی هه‌یه
K24 - ھەولێر
مه‌خموور به یه‌كێك له‌ناوچه گرنگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی گه‌چ داده‌نرێت له هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێك له گه‌چە هه‌ر باشه‌كانیش گەچی مەخموورە، رۆژانه‌ش نزیكه‌ی 40 كوره‌ی به‌رهه‌مهێنانی گه‌چ و نزیكه‌ی 17 تۆن گه‌چ به‌رهه‌مدێت.
خاوه‌ن كوره‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، گەچی مەخموور توانای پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناخۆیان هه‌یه، به‌ڵام پێویسته حكوومه‌ت پاڵپشتی زیاتریان بكات، بەجۆرێك رێگری له گه‌چی هاورده به‌تایبه‌تی ئێرانی بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن باشترین بەر‌هه‌م و زۆرترین هه‌لی كار بره‌خسێنن.
لەوێ باشترین جۆری گەچ لە هەموو عێراق بەرهەم دەهێندرێت، بەڵام خاوەن کورەکان دەڵێن "داهاتەکەیان ئەوەندەی ماندوو بوونەکەیان نییە. ئەمەش بە هۆکارێک دادەنێن بۆ کەمیی ژمارەی کرێکاران بە تایبەتیش حکوومەت، وەك خۆیان دەڵێن، هیچ پاڵپشتییەکیان لە رووی دابینکردنی سووتەمەنییەوە ناکات.
ھ.م