کەتەلۆنییەکان له دژی پەرلەمانی ئەوروپا خۆپیشاندانێكیان ساز كرد
K24 - ستراسبۆرگ:
بەھۆی ئەوەی ئەمڕۆ رێگە نەدرا سێ پەرلەمانتاری کەتەلۆنیا لەیەکەم دانیشتنی پەرلەمانی ئەوروپا بەشداری بکەن، بەھەزاران کەتەلۆنی لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
سێ پەرلەمانتارەکەی کەتەلۆنیا کە لەھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپا دەرچوون، یەکێکیان ئێستا لەزیندانی ئیسپانیادایە و دوو پەرلەمانتارەکەی دیكهش لەبەلجیکا دادگای دەکرێن.
ئەمرۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی ئەوروپا لەشاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوەچوو، لەکۆی 751 پەرلەمانتار تەنیا 3 پەرلەمانتاری سەر بەھەرێمی کەتەلۆنیا نەیانتوانی بەشداربن.
لەساڵی 2017 ھەرێمی کەتەلۆنیا ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆی ئەنجامدا، زیاتر لە سەدا 90 خەڵكی ئەو ھەرێمە بە بەڵێ بۆ سەربەخۆی کەتەلۆنیا دەنگیدا، دوای ئەنجامەکان حکوومەتی ئیسپانیا بەشێکی زۆر بەرپرسانی ھەرێمی کەتەلۆنیایی سزادا، ژمارەیەك لەبەرپرسانی کەتەلۆنیا بەندکران و پوژدیمۆن سەرۆکی ئەوکاتی ھەرێمی کەتەلۆنیا و ژمارەیەکی دیكهیان بەرە وڵاتی بەلجیکا چوون و لەوێ نیشتەجێ بوون.