سزای قورس چاوه‌ڕێی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات
میدیاكانی عێراقی ده‌نگۆی سزایه‌كی قورسی یانه‌ی هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌نێن، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقیش له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه ڕه‌تی كرده‌وه هیچ بڕیارێكی فه‌رمی درا بێت، به‌ڵام نه‌یشارده‌وه كه سزایه‌كی قورس چاوه‌ڕوانی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان لێژنه‌ی سزادان له فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراقی سزای یانه‌ی هه‌ولێری داوه بۆ یارییه‌كانی داهاتووی خۆی له نێو یاریگای فڕه‌نسۆ هه‌ریری نابێت هیچ هانده‌رێك ئاماده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی وتنه‌وه‌ی درووشمی سیاسی و دوور له وه‌رزشی هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر له دژی یانه‌ی نه‌جه‌ف.
له‌مباره‌یه‌وه، عه‌بدولخالق مه‌سعوود، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هێشتا هیچ بڕیارێكی فه‌رمی له باره‌ی سزادانی یانه‌ی هه‌ولێر رانه‌گه‌یه‌ندراوه، ده‌شڵێت: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كاتژمێر 7:00 لێژنه‌ی سزایه‌كان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌كات و بڕیار له باره‌ی چاره‌نووسی سزادانی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌دات.
سه‌رۆكه كورده‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له میانه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ كوردستان24 پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد كه ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ ره‌نگه سزایه‌كی توندی یانه‌ی هه‌ولێری لێبكه‌وێته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو له یاریی هه‌ولێر و نه‌جه‌ف له یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری، دوای ئه‌وه‌ی یارییه‌كه به یه‌كسانبوونی هه‌ردوولا به بێ گۆڵ كۆتایی هات، دواتر هانده‌رانی هه‌ولێرله سه‌رپه‌یژه‌كانی یاریگا دروشمی نادروستیان دژی یاریزانان و ستافی یانه‌ی نه‌جه‌ف گوته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆكار تا ده‌نگی ناڕه‌زای له شه‌قامی وه‌رزشی عێراقی درووستبێت و داوای سزادانی یانه‌ی هه‌ولێر بكه‌ن، ئه‌م درووشمانه‌ی هانده‌رانی هه‌ولێر وه‌ك وه‌ڵامێك بوو بۆ نه‌جه‌فییه‌كان كاتێك دوو ساڵ به‌ر له‌ئێستا به یانه‌ی هه‌ولێریان گوت ئێوه داعشن و ئه‌مه‌ش به جۆرێك یانه‌ی هه‌ولێری نیگه‌ران كرد كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی له خولی نایبی عێراق بكشێنه‌وه.
هه‌ولێر دوو یاریی داهاتووی خۆی له‌یاریگای فڕه‌نسۆ هه‌ریری ده‌بێت به‌رامبه‌ر یانه‌كانی كه‌رخ و حدود، هه‌ر ئه‌م دوو یارییه‌شی له یاریگای خۆی ماوه، یارییه‌كانی دیكه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ده‌بێت.