پلانی به‌رازیل بۆ راگرتنی مێسی ئاشكرا ده‌بێت
تیتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان له دژی ئارجێنتینا كاسێمیرۆی راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی مێسی له نێو یاریگه رابگرێت.
پێگه‌ی فۆكس سپۆرت، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كاسیمیرۆی ناوه‌راستكاری به‌رازیلی ئه‌ركی راگرتنی لیۆنێل مێسی پێسپێردراوه.
سه‌رچاوه‌كه روونیشی كردۆته‌وه، كاسێمیرۆی یاریزانی ریال مه‌درید متمانه‌ی خۆی بۆ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل دووپات كردۆته‌وه كه شاره‌زایی له راگرتنی مێسی له ئیسپانیا په‌یداوه كردووه و به‌ڵێنی به تیتی داوه بۆشایی به‌رده‌م مێسی كه‌مبكاته‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌رچاوانه بپچڕێنیت كه مێسی تۆپی لێوه‌رده‌گرێت.
بڕیاره به‌ربه‌یانی ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 3:30، له یاری پێشكۆتایی جامی كۆپا ئه‌مریكای 2019 به‌رازیل و ئارجێنتینا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه، تانگۆ 26 ساڵه له كۆپا ئه‌مریكا له سه‌ماكه‌ره‌كانی به‌رازیلی نه‌بردۆته‌وه.